ژمارەی دەنگدەرانی كوردستان ئاشكراكرا


بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەسە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە "ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەسە و تا 16ـی ئەم مانگەش 147 هەزار و 983 دەنگدەریش زانیارییەكانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێكردۆتەوە".

غەلای ئاماژەی بەوەكردووە "تاكو رۆژی 16ی ئەم مانگە لە هەولێر 60 هەزار و 258 كەس و لە دهۆك 27 هەزار و 898 كەس و لە سلێمانی 59 هەزار و 827 كەس زانیارییەكانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ كردووەتەوە".

هەروەها روونیكردۆتەوە "22 هەزار و 971 دەنگدەری نوێ هەن كە لە هەولێر هەشت هەزار و 877 كەس، لە دهۆك پێنج هەزار 507 كەس و لە سلێمانی هەشت هەزار و 587 كەس و لەدایكبووی ساڵی 2005ـن و یەكەمینجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەكەن".



PM:10:45:17/08/2023