ڕیال مەدرید چاوەڕێی پەیوەندی فایزە ئەلعەماری دەکات بۆ گواستنەوەی مباپێ

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی ڕیال مەدرید ئاگاداری ئەوە بووە کە گواستنەوەی کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا تەنها بە دەستێوەردانی فایزە ئەلعەماری دایکی, مباپێ ئەنجام دەدرێت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"، یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی پەیوەندییەکی فایزە ئەلعەماری دەکات کە گواستنەوەی کیلیان مباپێ بە بڕی 230 ملیۆن یۆرۆ بۆ لۆس بلانکۆس پشتڕاست بکاتەوە.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دانوستانەکانی نێوان کیلیان مباپێ و پاریس سانجێرمان بەردەوامن، بەڵام لۆس بلانکۆس چاوەڕێی هەر جۆرە سروشتێکی فەرمی ئەو هەنگاوە دەکات.

 بەڵام ڕیال مەدرید هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی ئێستای مباپێ نییە، بەڵام هەستێک هەیە کە یانەکە بۆ هەمیشە چانسی پەیوەندیکردن بەو یاریزانە فەرەنسییە لە داهاتوودا لەدەست دەدات ئەگەر لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستی نوێبکاتەوە.

 مباپێ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و لە کۆتایی هاوینی ٢٠٢٤ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.


AM:09:07:21/08/2023