ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ سهرۆكى حكومهتى ههرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە فەرمانێکدا بڕیاریدا به ڕاگرتنى وهرگرتنهوهى قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانوبەرە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە میدیای کوردستان (٢٤)ی راگەیاندووە" لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارهكه لهوهوه سهرچاوهیگرتوه، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مهسعود بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەو ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە بوو.