دوو کەس بەگومانی داعش دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دوو چالاکی سەرکەوتوودا لە شاری سلێمانی دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد".

شەوی شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ توانرا تیرۆریستان (س،أ، ص) و (ف، ح، م) دەستگیربکەن".

هەر لە بڵاوکراوەکەدا باس لەوە کراوە، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ڕیزەکانی داعشدا بریندارکراوە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەماددەی (٢)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران.


PM:08:06:26/08/2023