ئەم شەو تەرمێک لەگەڕەکی کازیوە لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت "کە ئەو کەسە کوژراوەو شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە".
ئەمشەو شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، "لەگەڕەکی کازیوە ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، پیاوێكه و به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه بووه، كه‌سه‌كه به چه‌قۆ كوژراوه‌و خێزانداره، له‌وكاته‌شدا كه رووداوه‌كه روویداوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵ نه‌بووه‌و دواتر هاتوه‌ته‌وه".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی " تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌و تائێستا نازانن هۆكاری كوشتنه‌كه چییه".