لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەتەوە و باسیان لە بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەڕێی فرۆشتنیەوە لە پلاتفۆرمە حکومیەکانەوە کردووە".

رۆژی یەکشەممە٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ شاندێکی بڕیارە ئەمرۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ لەسەر پاشەکەوتی موچە کۆببێتەوە،لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و فرۆشتنی لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی حکومەتەوە گفتوگۆمان کردووە و رێککەوتووین لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پاڵپشتی دەستەپێشخەری نیشتەجێبوون و دڵنیاییی دارایی کەرتی وەبەرهێنان و سەقامگیری ئابووری" .

راشیگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عەلاق پاریزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی دا کە هەنگاو دەنێن بۆ گەشتن بە قۆناغیک لە جێگیرکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار لەڕێگەی پێگەداراییەکانی حکومەتەوە".

بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.


PM:09:07:27/08/2023