دژه تیرۆری پارتی رایگه‌یاند" له سنووری پێنجوێن، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٣ چه‌كدار كوژران". ئەوە لە کاتێکدایە لە هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی و ئیداری ناوچەکەو سلێمانی پشتراستی ناکەنەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣،دژه‌تیرۆری سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیان، " كاتژمێر ١:٣٠، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له نزیك گوندی زه‌نگیده‌ر له ناحیه‌ی گه‌رمكی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی كرده ئامانج".
دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "به‌و هۆیه‌وه ٣ چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران".
"سپی " دوای بە دوادا چونێکی زۆر لە هەردوو ناوچەی گەرمەک و پێنجوێن و دواتر سلێمانی لەبەر چۆڵی ناوچەکە هیچ زانیارییەکی دەستنەکەوت و، ئەو سەرچاوانەش ئەو هەواڵەی دژەتیرۆریشیان پشتڕاستەنەکردەوە.