ژمارەیەک ئەندامی داعش لە بەندیخانەیەک لە حەسەکە هەڵهاتن

 ئەمشەو ژمارەیەک ئەندامی داعش لە بەندیخانەیەک لە حەسەکە هەڵهاتن.

 شەوی یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند،" ژمارەیەک لە ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، لە بەندیخانەیی غویران لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵهاتن، ئەو زیندانە دەکەویتە ژیر دەسەڵآتی هێزەکانی سوریای دیموکرات".

میدیاکانی ڕۆژئاوا باسیان لەوەشکراد، هێزەکانی ئاسایش کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراسین، قەدەغەی هاتوچۆیان لە ناو شاری حەسەکە ڕاگەیاند وبەدوای هەڵهاتووەکاندا دەگەڕێن.




PM:11:52:27/08/2023