پاریس سانجێرمان شکستی هێنا

 یانەی پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێکی دا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ، بەڵام بێ سوود بوو، تا ئێستاو پێش چوار رۆژ لە داخستنی بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە هاویندا.

بە قسەی رۆژنامەکانی فەرەنسا، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان ئەو کەسانەن کە لە کۆتا خولەکەکاندا بڕیار دەدەن کە ئایا قبوڵی بکەن یاریزانەکە  بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت یان گەڕانەوەی بەشێک لە پاداشتەکان یان پەیوەندیکردن بە ڕیال مەدریدەوە و پێیان بڵێن کە یاریزانەکە بە ئەو نرخە  دەفرۆشن.

 ئەمەش پەیوەستە بە پاریس سانجێرمانەوەو دەبێت بڕیاری کۆتایی خۆی بدات،چونکە مباپێ بڕیاری خۆیداوەو گرێبەستی نوێ ناکاتەوە.


PM:09:04:28/08/2023