سەركردەیەكی باڵای پارتی: لە داهاتوویەكی نزیكدا پرسی موچە چارەسەر دەبێت


سەركردەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە داهاتوویەكی نزیكدا پرسی موچە نابێتە پرسی گرنگی رۆژ و كێشەی موچە چارەسەر دەبێت".

جەعفەر ئیمینكی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی پارتی لە میانی بەشداریكردنی لە (تاوتوێ)ی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند "لە داهاتوویەكی نزیكدا پرسی موچە نابێتە پرسی گرنگی رۆژ و كێشەی موچە چارەسەر دەبێت"، ناوبراو روونیكردەوە "لە ئێستادا پارتی مامەڵە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانێكدا دەكات كە باوەڕی تەواوی پێیەتی، بۆیە گفتوگۆ و مامەڵەكانی پارتی لەگەڵ بەغدا ئارامتر و پشوو درێژترە".

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، ئیمینكی وتویەتی "هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت و پارتی بە یەكێتی وتووە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و یەكێتیش بەو راستییە رازییە".



PM:08:50:29/08/2023