دهۆك؛ دەستبەسەر ٤٥ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا


هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای دهۆك، توانیان دەستبەسەر 45 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كیبتاگۆن)دا بگرن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو لەسەر رێگای سێمێل، هێزەكانی ئاسایش لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر، توانیان بە 45 كیلۆ حەبی بێهۆشكەرەوە دەستگیری بكەن، بازرگانەكە بە تەقەكردن رووبەرووی هێزەكان بووەتەوە، دواجار توانیان بێ زیان بازرگانەكە دەستبەسەر بكەن.

جێی ئاماژەیە پێشتریش پۆلیسی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، چوار تۆمەتبار دەستگیركران، كە لە گەورە بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەرن لە سنووری دهۆك و زاخۆ و دوو تۆمەتباری دیكەش كە بەپێی یاسا داواكرابوون.



PM:11:50:29/08/2023