وەفدی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب به‌ره‌و به‌غدای پایتەخت به‌رێكه‌وتن و بڕیارە به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاویكرده‌وه" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەران و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتوون".
سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمیش چاوەڕێی ناردنی پشکی هەرێم دەکات و مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکات.