لەکاتی کارکردندا گەنجێکی ٢٣ ساڵ دەکەوێتە خوارەوە وگیانلەدەست دەدات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کرێکارێکی عەرەب لە کاتی کارکردنی لە یەکێك لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی سلێمانی  کەوتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی ١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کرێکارێك لە کاتی کارکردنی لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی  کە ١٢ نهۆم بووە کەوتۆتە خوارەوە گیانی لەدەستدا، کرێکارەکە ناوی یوسف هاشمە بە ڕەگەز عەرەبە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣- و ٢٣ساڵە.

لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوەو هێزە ئەمنیەکان لە شوینی ڕووداوەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.



PM:12:49:01/09/2023