تۆمەتبارێک پۆلیسێک دەکوژێت و هەڵدێت بۆ لای داعش


لە گەرمیان لە کاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارێکدا لەلایەن پۆلسیەوە، تۆمەتبارەکە دێتە دەست لە مەفرەزەکەو یەکێکیان دەکوژێت و دواتر هەڵدێت بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵات داعش.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاندووە" مەفرەزەیەکی پۆلیس رۆشتون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی گرتنێک بەرامبەر داواکراوێک لە گوندی دوڕاجی سەر بەناحیەی نەوجول، تۆمەتبارەکە تەقەی لە مەفرەزەکەو هەڵهاتووە".
 
لە درێژەی لێدوانەکەدا هاتووە" لە ئەنجامی تەقەکردنی تۆمەتبارەکەدا، پۆلیسێک بە سەختی برینداربووەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە شەهید بووە".
 
پۆلیسە کوژراوە ناوی (تارق عەبدولخالق مەجید)ـە و لە ناحیەی نەوجول دەوام دەکات و خێزاندارە.( وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ کردووە).

هەروەها دەشڵێت " تۆمەتبارەکە دوای تەقەکردنەکەی  هەڵهاتوە بەرەو سنوری ژێر دەسەڵاتی داعش".
 
 



PM:02:03:05/09/2023