میدیای یەكێتی دوو پێشنیار بۆ دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات


میدیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو پێشنیاز لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە (كوردسات نیوز) میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە "تائیستا ھیچ برە پارەیەك لەبەغداوە بۆ ھەرێم رەوانە نەكراوە و ھەر كاتێك پارەكەی بەغداد بگات بەشێوەیەكی رەسمی رایدەگەیەنین".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە "لەكۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا دوو پێشنیاز بۆ دابەشكردنی موچە تاوتوێ دەكرێن، كە بریتین لە دەستكردن بە دابەشكردنی موچە لەو وەزارەت و فەرمانگانەی موچەیان كەمە، یاخود دواخستنی دابەشكردنی موچە تا ئەو كاتەی بەداھاتی ناوخۆ و پارەكەی بەغداد بڕی پارەی پێویست بۆ موچە بەردەست دەبێت".

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە سلفەیەكی 500 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی هەرێم، بۆ مووچەی مانگێك پێویستیان بە 940 ملیار دینارە، بۆیە ئەو پارەیە بەشی دابەشكردنی مووچەی مانگێك ناكات.



PM:10:11:05/09/2023