ژنێکی گەنج لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاریدا لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ ژنێکی گەنجی لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لە خانوویەکی بێ مۆڵەتدا کە بۆ نەشتەرگەری جوانکاری بەکارهاتووە لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغداد گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئه‌و كچه گەنجە دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن دایكی و كوڕی "تۆمه‌تباره‌كه‌وه" گه‌یەندراوه‌ته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ستداوه.