لە مەرەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مەڕەشی باکوری کوردستانی هەژاند.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ( ئافاد) لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر (٣:٢٢) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی دوڵکاردرئۆغڵو سەر بە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان، بە گوڕی (٣.٩) پلەی ڕێختەر ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوڵای زەمینلەرزەکە (٨.٧٩) کیلۆمەتر ڕوویداوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە. 

ڕۆژی ٦ی شوباتی ئەمساڵ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە زیاتر لە ٣٣ هەزار و ٧٧ هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


AM:08:32:09/09/2023