ڤیدیۆ.. سەیران عوسمان کلیپێکی جیاوازی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین کلیپی بەناوی (بڕۆ بڕۆ) بڵاوکردەوە. 

(بڕۆ) نوێترین کاری هونەری سەیرانە کە هۆنراوەی محەمەدە و ئاریۆس کاری موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن سەهەند وەیسی هاوسەرییەوە کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کراوە، ناسر حەیدەری كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستیپێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد، هاوسەری سەهەند کوڕی عەزیز وەیسییە.


PM:04:55:10/09/2023