سێ بوومەلەرزە لە دهۆک و کەرکوک روویاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ سێ بومەلەرزە لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و کەرکوک ڕوویاندا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە لە پارێزگاکانی دهۆک و کەرکوک ڕوویانداوە، بومەلەرزەی یەکەمیان کاتژمێر (١٢:٤٣) خولەک بە گوڕی ٤.٧ پلەی ڕێختەر لە دووری ٢٠ کم لە باکووری خۆرهەڵاتی دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکوک بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەی دووەم کاتژمێر (١٢:٤٤) خولەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لەسەر سنووری عێراق – تورکیا لە دووری ٤٤ کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دهۆک ڕوویداوە. 

دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بوومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی ٣.١ پلە لە نزیک سنووری عێراق – تورکیا لە دووری ٣٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە. 


AM:09:10:11/09/2023