هونەرمەندی گۆرانیبێژ میدیا حسێن بڕیارە لە یەکەم رۆژی پایزی ئەمساڵدا و دوای دابڕانێکی زۆر ئەلبومی (باران و ئەوین) بڵاوبکاتەوە.
میدیا حسێن لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە" ئەلبومی باران و ئەوین، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری چەند ساڵە توانیم ئەم گۆرانیانە بەرهەم بهێنم بە هاوکاری گروپی موزیکی لوڕ، سەرجەم ئاواز و هۆنراوەکانی خۆمە ماوەی ١٠ ساڵە بەرهەمەکان تەواو بوون و بە هۆکاری بارودۆخی سیاسی کوردستان بڵاومان نەکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکەم ڕۆژی پایزی ئەمساڵدا ئەلبومەکە لە ڕێگەی چەناڵی فەرمی تایبەتی یوتوبی خۆی بڵاودەکرێتەوە.
میدیا حسێن له شاری سلێمانی لهدایکبووه و جگه له خۆی کوڕهکهشی گۆرانیبێژه و له کۆتایی ساڵانی حهفتاکاندا یهکهمین بهرههمی بڵاوکردووهتهوه.