لێدوانی راوێژکارێکی سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت". 

فادی شەمری راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت".

وتیشی" سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی کار لەسەر ئەو دۆسیانە دەکات کە بەرکەوتەیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە، هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوڵاتی عێراقن". 

بەرەبەیانی دوێنێ پێنج شەممە شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتنە بەغدای پایتەخت، لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی بەغداد کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بوودجەی گشتی عێراقدا کرا. 


PM:07:10:15/09/2023