ئاسایشی هەرێم ئەمیرێکی مەترسیداری داعشیان دەستگیرکرد

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمیرێکی گرنگی داعشیان بەناوی (زێدان خەلیفە ئەحمەد مگر) کە ناسراوە بە ئەبو لەیلا ، کە دەستی لەچەندین کاری تیرۆرستی و کوشتن و ڕفاندنی هاوولاتیان هەبووە دەستگیرا کرا.

ئەمڕۆ شەممە ١٦ ی ئەیلول، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمیرێکی گرنگی داعش بەناوی ( زێدان خەلیفە ئەحمەد مگر) کە ناسراوە بە ئەبو لەیلا ئەم ئەمیرە لە شەرگات و چیای قەرەجوغ، ئەمیری کەرتی سەعد بن ئەبی وەقاص بووە لە ویلایەتی دیجلە کاری لە جیای قەرەچوغ پێ سپیردرابوو و دەستی لەچەندین کاری تیرۆرستی و کوشتن و ڕفاندنی هاوولاتیان هەبووە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بەپستبەستن بە زانیاری و کۆکردنەوەی هەواڵگری لە ٦ ی ئەیلوول دا توانرا ئەو ئەمیرە دەستگیر بکەن.

بە ڤیدیۆ ڕاگەیەندراوەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان :









PM:08:04:16/09/2023