راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەستخۆشی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ده‌كات

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، له‌باره‌ی ناردنی پاره، لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە بۆ هەرێم،‌ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.

جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، "پێشوازی له‌ گفتوگۆی بنیاتنه‌ری نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و جەختیش لەسەر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كاتەوە".

جەیک سۆلیڤان، لە راگەیەندنەکەدا دەڵێت " ئەمەریکا پێشوازی له‌ گفتوگۆی بنیاتنه‌ری نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشوازی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كاتەوە".

هەروەها راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا له‌باره‌ی ناردنی پاره،‌ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات و رایگەیاندووە، له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی به‌رده‌وام ده‌بین.

جەیک سۆلیڤان ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌مریكا له‌ پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارام به‌رده‌وام ده‌بێت رۆژی یەکشەممە ١٧ـی ئەیلوولی، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار بەشێوەی قەرزی مانگانە بۆ مانگەکانی (ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم)ـی ئەمساڵ.



AM:12:33:19/09/2023