ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ده‌ستگیركردنی باندێكی دزینی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند، كه بانده‌كه ئامرازی جۆراوجۆریان بۆ فێڵكردن له قوربانییه‌كان به‌كارهێناوه و له ڕێگه‌ی یه‌كێك له فرۆشگاكانی كریدی كارتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌١٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی هه‌واڵگری دروست و گله‌یی له بوونی دزینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له پارێزگای بابل، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگاكه‌مان ده‌ستیان كرد به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و كاره ساخته‌دا بوون".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتیشی: "له ئۆپه‌راسێونێكدا هێزه‌كانمان توانییان باندێك له كه له نۆ تۆمه‌تبار پێك هاتبوون ،ده‌ستگیربكه‌ن، ئه‌ندامانی بانده‌كه مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دزی كه كارتی ئه‌لیكترۆنییان هه‌بووه."
باسی لەوەشکرد، كه بانده‌كه ئامرازی جۆراوجۆریان بۆ فێڵكردن له قوربانییه‌كان به‌كارهێناوه و له ڕێگه‌ی یه‌كێك له فرۆشگاكانی كریدی كارده‌وه، قوربانییه‌كانیان قایل كردووه كه بچنه قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار و پێشینه‌ی بانكیان بۆ وه‌رده‌گرن و دوای وه‌رگرتنی كارت و كۆده نهێنییه‌كانیش لێیان، پڕۆسه‌ی دزیكردنه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راشیگه‌یاند كه "له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئامێری ATM و پرینته‌ر و ته‌له‌فۆن و سیم‌كارت كه بۆ ئه‌نجامدانی دزییه‌كه به‌كاریان هێناوه.