دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی كەرتی حكومەتی هەرێم بکرێتە پشووی فەرمی. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە دیاریکراوی رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ رۆژی سەربەخۆی کۆماری عێراقە و لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە پشووەكان دیاریدەکرێت کە لە سایتی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە ڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بە تایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێت. 


AM:12:01:21/09/2023