ئەو پیاوەی كە ئەمڕۆ لە قەزای بازیان نزیك شاری سلێمانی كوژرا و فەرماندەیەكی خانەنشینی پێشمەرگە بووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئازادی لە قەزای بازیان پیاوێك كوژرا، بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەو پیاوە ناوی محەمەدە و تەمەن ٥٣ سالە و فەرماندەی سەربازی یەكێتی بووە، هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پیاوە پێشتر لە شاری ھەولێر بووە بەھۆی دوژماندارییەوە ھاتۆتە بازیان و لە گەرەكی ئازادی نیشتەجێ بووە.
دوای رووداوەكەش تۆمەتبارەكان هەڵهاتوون و تائێستا دەستگیر نەكراون.