سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم، مەكگۆرك داوایەك لە سودانی دەكات


برێت مەكگۆرك، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بەزووترین كات هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبكاتەوە. 

كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە دیداری سودانی و برێت مەكگۆرك، هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، مەكگۆرگ رایانگەیاندووە "پێشوازی دەكەین لە رێككەوتنی ئەمدواییەی نێوان حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێم دەكەن سەبارەت بە تەرخاتكراوی بودجەی مانگانە".
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "مەكگۆرك جەختی لەسەر پێویستی كردنەوەی بۆری نەوتی نێوان عێراق‌و توركیا كردووە لە زوترین كاتدا، ئەم بۆرییە كە نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەگواستەوە".

لە رۆژی  ٢٥ی ئازاری ئەمساڵەوە نەوتی هەرێم بە بریاری دادگای پاریس ڕاگیراوە لەسەر داوایەكی حكومەتی عێراق.



AM:11:50:22/09/2023