سەڵاحەدین بەهادین: حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆكاندا شكستی هێناوە


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لە خراپترین دۆخی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیدایە و دەڵێت "حكومەتی هەرێم جگە لە پرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا شكستی هێناوە".

ئەمڕۆ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە چوارچێوەی بەشداریكردنی كۆنفرانسی گشتی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەكگرتوو رایگەیاند "حكومەتی هەرێم لە خراپترین دۆخی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیدایە و ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان كردووە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "حكومەتی هەرێم جگە لە شكستهێنانی لە پرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا، لە بواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستی هێناوە و هەست بەوە ناكات پێشكەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەك بەندە بە پەروەردە و فێركردنەوە و كە لە هەرێم فەرامۆش كراوە".

هەروەها وتویەتی "نەوەكانمان لە هەر كات زیاتر پێویستییان بە پەروەردە و فێركردنە لە قۆناغی باخچە تاوەكو زانكۆ و جێگەی نیگەرانیمانە كە دەسەڵات زۆر بێباكە بەرامبەر ماف و ئیمتیازی فەرمانبەران بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی."



PM:02:50:23/09/2023