پارێزگایەكی عیراق پشووی راگەیاند

پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریدا سبەینێ یەكشەممە لە سێ قەزا بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئەیلولی  ٢٠٢٣، بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە  دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسكەری، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە لەهەرسێ قەزای سامەڕا، بەلەدو دوجێل، بكرێتە پشووی فەرمی.

پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، كە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.


PM:10:06:23/09/2023