حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) ساڵانە حكومەتی هەرێم ڕۆژی ١٢ی ربیع اڵاول-ی كۆچی دەكاتە پشووی فەرمی.

ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی پشووە فەرمییەكانی بەپێی (ڕۆژمێری بۆنە و پشوو)ەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلول دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.

لەمساڵدا، ڕۆژی لەدایكبوون "مەولود”ی پێغەمبەری ئیسلام، كە ڕۆژی ١٢ی ربیع اڵاول-ی كۆچییە، دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممە 28ی ئەیلول و بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمی دەبێت.


PM:08:28:25/09/2023