لە سلێمانی ئەمیرێكی داعش دەستگیركرا


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا ئەمیری چەكدارە بیانییەكانی داعش دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای كەركوك تیرۆریستی داواكراو (ابو بخاری) دەستگیركرد".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسەی كە دەستگیركراو ئەمیری كەتیبەی چەكدارە بیانیەكانی گروپی تیرۆریستی داعش بووە. 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، هەمیشە دەستێكی پۆڵاین دەبین  بۆ بەگژداچونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانیان، لەپێناو فەراهەمكردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەكەمان".



PM:08:55:26/09/2023