بە بۆنەی یادی سەربەخۆی کۆماری عێراق، ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ فەرمانبەرانی كەرتی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەکرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی یاساى پشووه رهسمیهكانى حکومەتی ههرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، رۆژی سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەربەخۆی کۆماری عێراقە، بەهۆیەوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
جگە لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە هیچ پشوویەکی دیکەی فەرمی لەو مانگەدا نییە.
لە هەرێمی كوردستان ساڵانە پشووەكان دیاریدەکرێن کە لە سایتی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە ڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بە تایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێت.