کەمێک پێش ئێستا لە پێنجەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی ئەو حزبە هەڵبژێردران، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی لیست ئه‌نجامدراوه.
تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە سەرکەوتووی تەواو بوو کە ٦٠ كەس وەک ئەندامی نوێی سەركردایەتی هەڵبژێردران".
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێكدێن له (قوباد تاڵەبانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، سالار مەحمود، سالار لالە سەرحەد، سەرکەوت زەکی، یوسف گۆران، لوقمان وەردی، ئاسۆ مامەند، رێواز فایەق، رزگار حاجی حەمە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، جەزا سەید مەجید، ئارێز عەبدوڵا).
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له (خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، زیاد جه‌بار، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌مین بابه شێخ، ته‌لار له‌تیف، رزگار حاجی حه‌مه، جوان ئیحسان و شێركۆ میروه‌یس) به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراون.
لای خۆشیەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دوای کۆتایهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی تەواوبوو، گفتوگۆ لەسەر هەموو بڕگەکانی پەیڕەو کرا، یەک لیستی سەرکردایەتی هەبوو، بە کۆی دەنگ پەسەندکرا".
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداری (٦٠٠) ئەندام لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە رێوڕەسمی دەستپێكی كۆنگرەکەدا ژمارەیەك لە سەركردەی حزبە سیاسیەکانی عێراق و لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی بەشداربوون.