ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سێ ڕۆژی ئەم مانگە بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییەکانەوە پشووی فەرمی دەبێت". 

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا رۆژی جەژنی ئێزدییەكان كە بە جەژنی (جەما) ناسراوە چەند رۆژێك بكرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی (١٤، ١٥، ١٦)ی ئەم مانگە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت. 

جەژنی جەمای ئێزدییەکان ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت کە چەند رێوڕەسمێکی تایبەت بە خۆیان ئەنجام دەدرێت و تیایدا پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی روو دەکەنە پەرستگەی لالش و بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.


PM:10:03:04/10/2023