بالۆتێلی ئاشکرایکرد هاتنی بۆ بەرشەلۆنە بۆچی شکستی هێناوە

ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری پێشووی ئیتاڵی ئاشکرای کرد کە لە تەمەنی گەنجیدا لە لێواری گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بوو.

 بالۆتێلی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و ئینتەرمیلان، دانی بەوەدانا کە شەش مانگی لە ئەکادیمیای لاماسیا بەسەربردووە.

 لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تیڤی پلەی وتی: لە گەنجیدا خەونم بە یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبینی".

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی بچمە ئینتەرمیلان شەش مانگ لەوێ بووم، بڕیاربوو گرێبەست لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی بکەم، بەڵام سەرۆکی لومێزانی داوای پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەکەم کرد و بەرشەلۆنەش نەیدەویست پارەیەکی زۆر بدات بۆ یاریزانێکی وەک من کە خەڵکی کەتەلۆنیا نەبووم”.

 لە کۆتاییدا وتی: لەگەڵ ئەلکانتارا و دۆس سانتۆس ڕاهێنانم کرد، هەموومان پێکەوە بووین، دواتر دوای ماوەیەکی کەم مۆراتی تەلەفۆنی بۆ کردم و چوومە ئینتەرمیلان.


PM:09:14:06/10/2023