لە بوومەلەرزەکەى ئەفغانستان زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ئەفغانستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە کە تائێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس بوونەتە قوربانی. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى فرانس پرێس، بەهۆى بومەلەرزەکەى دوێنێی ئەفغانستان دوو هەزار و ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى ١٠ هەزار کەسیش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ ماڵیش بە تەواوەتى تەختى زەوى بوون و داڕوخاون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدان کەس کەوتونەتە ژێر داروپەردوى خانووە روخاوەکان و تائێستاش بێسەروشوێنن. 

دوێنێ شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای هیراتی ئەفغانستان بە گوڕی (٦.٣) پلەی ڕێختەر ڕوویدا. 


PM:04:03:08/10/2023