لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی بۆردومانی توركیاوە 29 كورد كوژران


بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی جەنگی توركیاوە بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢٩ ئەندامی ئەكادیمیای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر كوژران.

خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماری نوێی قوربانییەكانی بۆردومانی دوێنێی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیای بۆ سەر دێریك و ڕمێلان، لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بەهۆی بۆردومانەكانەوە ٢٩ ئەندامی ئەكادیمیای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە دێریك و ڕمێلان لە ڕۆژئاوای كوردستان، شەهیدبوون، هەروەها ٢٨ كەسیش برینداربوون، لە ناو بریندارەكانیشدا هەندێكیان برینیان سەختە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ ئەو مەبەستە سێ ڕۆژ ماتەمینییان لە سەرانسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیاندووە".

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا جەختیكردۆتەوە "بێدەنگی هێزە نیودەوڵەتییەكان، هاوكاریی و پشتیوانیكردنی هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركە".




PM:04:16:09/10/2023