"دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان لەسەر میلاکی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن"

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر میلاکی تەندروستی عێراق کاری دامەزراندنیان بۆ دەکرێت". 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) لە نوسراوێکدا سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە کە" لیستی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانیان بۆ رەوانە کردون و بەپێی لیستەکە دەبێت ئەو کەسانەی ناویان هاتۆتەوە مامەڵەکانیان بۆ رایی بکرێت". 

هاوکات لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دەرچووانە لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی تەندروستی حکومەتی عێراق دادەمەزرێن و ڕاژەکانیان لەسەر حکومەتی فیدراڵە. 


PM:11:21:10/10/2023