شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت" لە ئەنبارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە و کاریگەریەکەی دەگاتە هەرێم". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدینی گرتوەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی ئایندەدا كاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای كەركوك، بەشێكی ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی هەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك باران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی دروستبوونی ھەورە بروسکە و دیاردەی دابەزینی بای ھەورە بروسکەکان شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدینی گرتەوە و کاریگەریەکەی دەگاتە هەرێمیش.


AM:12:01:11/10/2023