بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستان ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئەفغانستانی هەژاند.

بەپێی هەواڵێکی زانکۆی جیۆفیزیکی تاران، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هیراتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی (٦.٣) پلەی ڕێختەر ڕوویدا کە لە چەند شارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستی پێکراوە.

تائیستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئاماری قوربانیان و زیانە مادییەکانی زەمینلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەش بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای هیراتی ئەفغانستان بە گوڕی (٦.٣) پلەی ڕێختەر ڕوویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.


AM:08:31:11/10/2023