میدیایەكی پەكەكە: لە سەنگەسەر سیخورێكی میت كوژرا


میدیایەكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت "وڵاتپارێزێك لەشارۆچكەی سەنگەسەر لەلایەن دوو ئەندامی سیخوڕی میت، كاتێك بە ماتۆر سكیلێك دوای كەوتوون تەقەی لێدەكەن و دوو فیشەكی بەردەكەوێت، لەئەنجامدا ئەم وڵاتپارێزەش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و یەكێك لە ئەندامی میت دەكوژێت".

ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاندووە "بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو ئێوارەیە روویداوە و تەقەكەرەكان بەفەرمی ئەندامی سیخوڕی میت بوون، ئەو كەسەی كوژراوە لەساڵی ٢٠١٩ەوە لە باشووری كوردستانە و لەشاری سلێمانی نیشتەجێ بووە، لەئاكامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو وڵاتپارێزە، یەكێكیان دەكوژرێت و ئەوی تریان هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەكراوە".

ڕۆژنیوز ئاماژەی بەوەكردووە "پەیوەندیمان كرد بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشەوە، بەڵام بێ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە ڕاگەیاند و تائێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەو بابەتە بڵاونەكردووەتەوە".

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە "ئەو وڵاتپارێزە ناوی (‌ئ.ع) و خەڵكی سەنگەسەرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە لە سلێمانی و پێویستی بە وەرگرتنی خوێنە".



PM:09:34:11/10/2023