لە عێراق دەوامکردن لە فەرمانگەکانی حکومەت درێژدەکرێتەوە


حکومەتی سودانی دەوامی فەرمانگەکان درێژدەکاتەوە، هاوکات کارکردن لە فەرمانگەکان دەکرێت بە سێ شەفت.

لە نوسراوێکدا لە بارەی زیادکردنی دەوامەوە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاراستەی وەزارەتەکانی کردوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ماوەی کارکردن لە فەرمانگەکان درێژ دەکرێتەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە " لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی دیاریکراو و لەڕوی یاساییەوە بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی لە وەزارەتەکان و ئەو دامودەزگایانەی کە بە وەزارەتەکانەوە نەبەستراوەنەتەوە لە بەغدادی پایتەخت بەپێی مادەی ٥٦ی یاسای خزمەتگوزاری شارستانی ساڵی ١٩٦٠ لیژنەکە پێشنیاری کرد بە دابەشکردنی وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەسەر چەند گروپێکدا".

هەروەها هاتووشە" فەرمانبەران دەکرێن بە سێ گروپەوە و هەر گروپەی کاتی دەسپێکردن و کۆتایی هاتنی دەوامی بۆ دیاریدەکرێت و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەران و بەرپرسان بۆ دابەشکردنی فەرمانبەران بە پێی کارەکان.

بەپێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاتی دەوامی فەرمانبەران بەم شێوەیە دەبێت:

گروپی یەکەم: ٢٠%ی فەرمانبەران لە کاتژمێر ٧ بەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.

گروپی دوەم: ٤٠-٦٠%ی فەرمانبەران لە کاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٣ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.

گروپی سێیەم: ٢٠٥ی فەرمانبەران لە کاتژمێر ٩ بەیانی بۆ ٤ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.
404 جار خوێندراوەتەوە



PM:09:15:12/10/2023