شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند" لە ناوەڕاستی هەفتەوە ئەگەری باران و خۆڵ زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا".
ئهمڕۆ ههینی ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند" لە رۆژی دووشەممە ١٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست کە بارستە ھەوایەکی فێنک و کەمێک بارانیشی لەگەڵ دەبێت بۆ سەر ناوچە شاخاویەکان".
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە ھاوکات بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە و زیادبوونی خێرای با لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەبێت بەئاراستەی ناوەراستی عێراق و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە، زیاتریش ناوچەکانی باشوری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی سێشەممە دەخایەنێت.
ئهوهشی خسته روو، پلەکانی گەرماش لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ و دوو رۆژی داھاتوو بەنزیکەی ٤ بۆ ٦ پلە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و لەسەرجەم ناوچەکاندا کەش فێنکتر دەبێت.