لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان ڕوویدا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر (١٠:٤) خولەکی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی جەلیکهانی سەر بە پارێزگای سەمسوور بومەلەرزەیەک روویداوە کە گوڕەکەی (٣.٧) پلەی رێختەر بووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە بە قوڵای (٩.٥٥) کیلۆمەتر تۆمارکراوە، بەڵام دەستەکە لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکە هیچ ئامارێکی بڵاونەکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ، تائێستا ٣٨ هەزار و ١٤ بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە ١٢ یان شەش پلە و ٧١ یان پێنج پلە بوون.

ڕۆژی ٦ی شووباتی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


PM:12:30:14/10/2023