پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.٣) پلەی ڕێختەر لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، کاتژمێر (٢:٤٥) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەهوازی سەر بە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.٣) پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵای (١٠) کیلۆمەتر ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی هاوڵاتییانی ناوچەکانی پارێزگای ئەهواز، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.