بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم به مەبەستی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی گه‌یشتنە به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆببنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی تەندروستی هەرێم، کەمێک پێش ئێستا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گەیشتنە به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌ردانه‌كه بە مەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستی ئاوارە و پەناهەندەکان و پڕۆژەکانی نیشتمانی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستیه.