داعش پێی ناخۆشە ئافرەت بۆردومانی بکات

‌فرۆکەوانی ئیماراتی مریەم مەنسوری
ناڕەزاییەکی زۆر دروستبووە لەنێو  داعشدا لەبەرئەوەی فرۆکەوانێکی ئیماراتی ئافرەت بەشداریکردووە لە بۆردومانکردنی بنکەکانیاندا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەو پەیجانەوە نزیکن لە داعش نارەزاییەکی زۆر لەسەر ئەو ئافرەتە ئیماراتییە هەیە کە ناوی مریەم مەنسوریە فرۆکەوانەو پلەکەی رائیدەو بەشداریکردووە لە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لە عێراق.  

مریەم مەنسوری لە خێزانێکی ئیماراتیە کە لە ٦ خوشک و ٣ برا پێکدێن، لەقوتابخانەی خورفکان خوێندویەتی و خەڵاتی شێخ محەمەد بن راشدی ئەمیری ئیماراتی وەرگرتووە، ئێستا هاوشانی فرۆکەوانەکەوانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆردومانی بنکەکانی داعش دەکات.



AM:10:51:25/09/2014