لە سلێمانی دایک و کچێک لەسەر بابەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیر دەکرێن

 لە سلێمانی دایک و کچێک لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  لەلایەن پولیسەوە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی بەختیاری زانیارییان پێ گەیشت،كە كچ و دایكێك لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، هەڵدەستن بە سوكایەتی كردن و بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆی خۆیان و تێكدان و ناشرین كردنی كۆمەڵگە بەكار هێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەمەبەستی ناشرین كردنی كۆمەڵگە و پارە پەیداكردن دەستگیر دەکرێن".


 لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتباری دیاری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە ناوەكانی( هانا مەلیک و دایکی ) لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە بەپێی ماددەی ٢ لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی مۆبایل و پەیوەندی كردن دەستگیركراون.



PM:07:57:17/10/2023