پێشەوا هەورامانی : هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی غەزە ئیدانە دەکەین

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی غەزە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تییدا ئەو هێرشە ئیدانە دەکات.

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی راگەیاندنێکی سەبارەت بە هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی غەزە ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن". 

 لە بەشێکیتری راگەیاندنەکەدا هاتووە" دوپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان".

شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتەبەری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، دەستی پێکرد کە تائێستاش بەردەوامە و بە هەزاران کەس کوژراو یان برینداربوون یان بەدیل گیراون و کاردانەوی وڵاتانی جیهانی بەدواوە  بووە. 




PM:11:42:17/10/2023