بەرازیل گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

ئەستێرەی بەڕازیلی نیمار جونیۆر لە پەراوێزی یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

 پێکانەکەی نەیمار لە خولەکەکانی کۆتایی پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت، لەکاتێکدا چاوەڕوانی ئەوە دەکرا پێکانەکەی سەخت بێت لەکاتێکدا چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەکات.

 بەگوێرەی تۆڕی جیهانی "گلۆبۆ"، نەیمار تووشی لێدانێکی توند و سەخت بووە لە ئەژنۆی چەپیدا، ئەگەری ئەوەش هەیە دەستنیشانکردنی پێکانەکە پچڕانی بەستەرە  بێت.

 یارییەکە بە بردنەوەی ئۆرۆگوای کۆتایی هات و دوو گۆڵی خاوێن لەلایەن داروین نونێزی یاریزانی لیڤەرپوول لە خولەکی ٤٢ و نیکۆلاس دی لا کروز یاریزانی ئەرجەنتینی ڕیڤەر پلێت لە خولەکی ٧٧دا تۆمارکرا.


AM:08:31:18/10/2023